Biography
لە ساڵی ١٩٧٨ لە لەدایکبووم . لەساڵی ١٩٨٩ ەوە هاتوینەتە شاری هەولێر لە قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندییەکانی شاری هەولێر خوێندوومە .
لە ساڵی٢٠٠١-٢٠٠٢ بەشی زمانی کوردیم بەپلەی یەکەم لە کۆلیجی ئاداب تەواوکردوە.
لەساڵی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ ماستەرم لە زمانی کوردی لە کۆلێژی زمان تەواوکردووە،
لە ٢٠٢٠/١٠/٢٩ توێژینەوەکم بەناوی (( هونەری وێنە و چاپ لە فەرهەنگدا)) لە سایتی زانکۆی سەڵاحەددین بڵاوکراوەتەوە.
لە ٢/ ٢٠٢١ کتێبێکم بە ناوی ((فەرهەنگنووسی)) بڵاوکراوەتەوە،
لە ٢٠٢١/٤/٥ توێژینەوەکم بەناوی (( ڕۆڵی خستنەسەر لە زاراوەسازیدا)) لە گۆڤاری ئەکادیمی ژ(٤٧)بڵاوکراوەتەوە.
لە١٥\٦\٢٠٢٤ توێژینەوەیەکی هاوبەشم بەناوی"پەسنکردنی فەرهەنگی ئەلیکترۆنی لە زمانی کوردیدا"لە گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان لە ژ (٣) بڵاوکراوەتەوە.